به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی جۆری خشڵی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم، له ماوه‌ی 9 مانگی ئه‌مساڵدا 44 تۆن و 428 كیلۆ زێر له ده‌ره‌وه له رێگای فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی هاتووه‌ته ناو هه‌رێمی كوردستان، له‌و بڕه‌ش 16 تۆن و 207 كیلۆ بۆ هه‌ولێر و 27 تۆن و 381 كیلۆ بۆ سلێمانی و 839 كیلۆ بۆ دهۆك هاتووه، به‌ڵام بڕێكی زۆر له‌و زێڕه بۆ ناوچه‌كانی تری عیراق و وڵاتانی دراوسێ رۆیشتووه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه له‌هه‌مان ماوه‌دا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه مۆڵه‌تی نوێی دوكانی زه‌ڕه‌نگه‌ری دراوه به 59 زه‌ڕه‌نگه‌ر له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم و مۆڵه‌تی فرۆشتنی زێڕیش به كۆمه‌ڵ دراوه به 3 كه‌س و ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی وه‌رشه‌ی چاككردنی زێڕیش دراوه به 13 كه‌س و مۆڵه‌تی زه‌ڕه‌نگه‌ری بۆ هه‌زارو 155 زه‌ڕه‌نگه‌ر نوێكراوه‌ته‌وه‌و 114 مۆڵه‌تی وه‌رشه‌ی زێڕیش نوێكراوه‌ته‌وه.
له ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه هه‌زارو 317 پسوڵه‌ی فرۆشتنی زێڕ پشكنینی بۆ كراوه‌و 108 دوكانی وه‌رشه‌ی زه‌ڕه‌نگه‌ریش پشكنینی بۆ كراوه‌و هه‌زارو 14 ته‌رازووی زێڕیش پشكینینی كێشكردنی بۆ كراوه‌و 64 جاریش لیژنه‌ی چاودێری بازاڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه سه‌ردانی دوكانه‌كانی زه‌ڕه‌نگه‌ریان كردووه‌و 13 هه‌زارو 557 گرام زێڕیش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه پشكنینی بۆ كراوه‌و تاقیكردنه‌وه‌ش بۆ 62 زه‌ڕه‌نگه‌رو خاوه‌ن وه‌رشه كراوه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌كر عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی خشڵی هه‌رێم رایگه‌یاند: كاری ئێمه بۆ كۆنترۆڵی جۆری خشڵ زیاتر ئیدارییه‌و بریتییه له پێدانی مۆڵه‌تی دوكانی زه‌ڕه‌نگه‌رو پشكنینی دوكانه‌كان بۆ زێڕو ته‌رازووه‌كه‌یان.
وتیشی: زۆربه‌ی زێڕه هاورده‌كان له رێگای فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمه‌وه دێته هه‌رێمی كوردستان كه جگه له بڕێكی كه‌م كه له شاره‌كانی موسڵ و به‌غدا دێن، سه‌رجه‌میان له دوبه‌ی و توركیا ده‌هێنرێن و ساڵ به ساڵیش هاورده‌كردنی زیاتر ده‌بێت و زۆربه‌ی زێره هاورده‌كانیش له جۆری عه‌یار 21 و 18 ـه‌و داواكاری له‌سه‌ر جۆری عه‌یار 18 له ناوچه‌كانی سۆران و سلێمانییه‌و جۆری عه‌یار 21 یش له هه‌ولێرو زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمه، هه‌روه‌ك زێری جۆری عه‌یار 24 یش وه‌كو قاڵبی زێر بۆ تواندنه‌وه‌شی دێته هه‌رێم.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی خشڵی هه‌رێم ئاشكراشیكرد كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان گرفتی له ئاماركردنی زێڕه هاورده‌كان هه‌یه، چونكه ئه‌و بڕه زۆره‌ی زێڕ كه له رێگای فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی ده‌هێنرێن هه‌موویان بۆ ناو هه‌رێم نین، به‌ڵكو بۆ شاره‌كانی تری عیراقیش دێن كه ئه‌مه‌ش به‌هۆی بارودۆخی ئارامی هه‌رێمه‌و تائێستاش به‌هۆی زیاتر گرنگیدان به كۆنترۆڵكردنی خۆراك و ده‌رمان، كۆنترۆڵكردنی زێڕی هاورده بۆ هه‌رێم زۆر گرنگی پێ‌نادرێت، بۆیه داواكارین چاو به كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بدرێت، چونكه سیستمی ئێستای كۆنترۆڵی خشڵ له هه‌رێم گونجاو نییه‌و له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌هیچ شوێنێكی جیهان به‌وشێوه‌یه كاری پێناكرێت.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه كه هۆكاری زۆر كڕینی زێڕ له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی هه‌رێم بۆ نه‌بوونی سیستمی بانك دێت كه تائێستا بوونی نییه، هۆكاری تریش بۆ نه‌بوونی پڕۆژه‌ی بچووك به پاره‌ی كه‌م دێت كه هه‌ڵگرتنی پاره‌ی كه‌م له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه په‌نا بۆ كڕینی زێڕ ده‌به‌ن به تایبه‌تی خه‌ڵكێكی زۆر مووچه خۆرن و مووچه‌كه‌یان زۆره كه به بۆچوونی ئێمه ساڵانه نزیكه‌ی 1 ملیار دۆلار بۆ كڕینی زێر له هه‌رێمی كوردستان خه‌رجده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به بوونی مادده‌ی زێڕ له‌ناو خاكی هه‌رێمیش، به‌كر عه‌زیز رایگه‌یاند: به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وتانه‌ی كه باس له بوونی ئه‌و مادده‌یه له‌ناو خاكی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام تائێستا زێڕ له‌ناو خاكی هه‌رێم نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌و زۆرجار له كاتی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی رێگاوبان خاوه‌ن پڕۆژه‌كان نموونه‌ی مادده‌ی زه‌ردیان بۆمان هێناوه‌و ئێمه‌ش پشكنینمان بۆ كردووه، به‌ڵام هیچیان زێڕ ده‌رنه‌چوون.
وتیشی : ئێستا نزیكه‌ی 12 كۆمپانیای هێنان و هه‌نارده‌كردنی زێڕ له هه‌رێم هه‌یه‌و هه‌روه‌ك زێڕی شكاویش له هه‌رێم بۆ دوبه‌ی ده‌بردرێت، به‌ڵام ئه‌م كاره به‌پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئه‌نجامده‌درێت.