رێكخراوه ئابوریی و بازرگانییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌سلێمانی بۆ پشتیوانی و هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه‌مپینێكی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاریی ده‌ست پێده‌كات.
رێكخراوه به‌شداره‌كانی ئه‌م كه‌مپینه یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان لقی سلێمانی و ژووری بازرگانی سلێمانی و یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران و ژماره‌یه‌ك رێكخراوی ئابوری تری كه‌رتی تایبه‌تن.
ناوه‌ندی كه‌مپینه‌كه ژووری بازرگانی سلێمانی ده‌بێت و هه‌موو هاووڵاتیان ده‌توانن به‌شداری كه‌مپینه‌كه بكه‌ن جگه‌له كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌كه كه‌مپینه‌كه هاوكاری تریش بۆ هێزی پێشمه‌رگه كۆ ده‌كاته‌وه.
ئه‌م زانیاریانه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی و یاسین مه‌حمود وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان هات كه ئه‌مڕۆ 18ی حوزه‌یران له دیوانی پارێزگای سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له قائیمقامی سلێمانی و فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئیداری سلێمانی به‌شدار بوون، پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هه‌ڵوێستی بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌ڵێنده‌رانی كرد كه هاتوونه‌ته پێشه‌وه بۆ كۆمه‌ك كردنی پێشمه‌رگه‌و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانیان له‌م هه‌لومه‌رجه تایبه‌ته‌دا.
پارێزگاری سلێمانی، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند نابێت به هه‌ڕه‌مه‌كی كۆمه‌ك كۆبكرێته‌وه ده‌بێت ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه به‌رێوه‌ده‌به‌ن مۆڵه‌ت وه‌ربگرن.
پارێزگار ته‌ئكیدی له ئیدارهنی باشی هاوكارییه كۆكراوه‌كان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستیه گرنگه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پێ پڕ بكرێته‌وه.
وتیشی: ده‌بێت پاره كۆكراوه‌كان له‌پێویستیه گرنگه‌كاندا خه‌رج بێت
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا به هه‌ماهه‌نگی پارێزگای سلێمانی و ژووری بازرگانی هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌ندرێنه پێشمه‌رگه و به‌شێك له‌پێداویستیه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێ پڕ بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ك سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد جگه‌له له‌و كه‌مپینه ژووری بازرگانی بڕی 100 ملیون دینار هاوكاری تری بۆ پێشمه‌رگه ئاماده‌كردووه.