فرۆكەخانەی سلێمانی: بەشی چەند رۆژێك بەنزینمان ماوە

بەڕێوەبەری فرۆكەخانەی سلێمانی دەڵێت: فڕۆكەخانەی سلێمانی هێشتا كاتی ئەو گرێبەستەی ماوە، كە لەگەڵ كۆمپانیاكەدا ئیمزای كردوە بۆ دابینكردنی بەنزینی فڕۆكە، بەڵام ئەو كۆمپانیایەش لە پاڵاوگەكانی بێجی و دۆرەوە بەنزینی بۆ فڕۆكەخانەكەمان دەهێناو لەئێستادا بەهۆی خراپی باری ئەمنی عیراقەوە ئەوانیش ناتوانن ئەو بڕە بەنزینە دابین بكەن.
تایەر عەبدوڵڵا رایگەیاند:چەند جارێك داوامان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە، كە بەنزینی فڕۆكە لە پاڵاوگەكانی هەرێمی كوردستان بەرهەم بهێندرێت، ئەوانیش وەڵامیان داوینەتەوە كە لە ماوەیەكی نزیكدا پاڵاوگەكانی هەرێمی كوردستان لە توانای خۆیاندا دەبێت كە بەنزینی فڕۆكە بەرهەم بهێنن.
           
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی وتیشی: لەئێستادا بڕێكی كەم بەنزینی فڕۆكەمان ماوە، هەروەها داواشمان لەفڕۆكەوانەكان كردوە كاتێك گەشت دەكەن بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی بەنزینی پێویست لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.