كۆمپانیای ئاڵا بۆ دروستكردنی ئاوی كانزای ڕایدەگەیەنێت بەشێوەیەكی بەرچاو نرخی ئاودادەشكێنێت وەك هاوكاری بۆ هێزی پێشمەرگە.
حەبیب مەحمود لێپرسراوی فرۆشتن لە كۆمپانیای ئاڵا ڕایگەیاند وەك هاوكاریەك بۆ هێزی پێشمەرگە و ئەو ئاوارانەی دێنە هەرێمی كوردستانەوە نرخی ئاومان داشكاند بۆئەوەی هەركەسێك دەیەوێت ئاو بۆ پێشمەرگە و ئاوارەكان بكرێت بە نرخێكی زۆر هەرزان لەبازاڕدا بۆ یان دابین دەكەن بە هاوكاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.
حەبیب ئاماژەی بەوەشدا كە ئەوان لەچاو بازاڕدا بەڕێژەی لە 50% نرخی ئاویان داشكاندووە و هەردەبەیەك ئاو بە 50 دینار دەفرۆشن كە ئەمەش یەكەمجارە بەو شێوەیە نرخی یەك دەبەئاو دابەزێنین ئەویش تەنها بۆ ئەو كەسانەیە كەدەیانەوێت ئاو بكڕن بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و ئاوارەكان.
لە ئێستادا زۆرێك لە هاووڵاتیان و كۆمپانیاكان لەشاری سلێمانیدا سەرقاڵی كۆكردنەوە و پێدانی هاوكارین بۆ هێزی پێشمەرگە و ئاوارەكانی ڕۆژئاوا و خواروی عێراق.
لە ئێستاشدا ژوری بازرگانی و پیشە سازی سلێمانی كەمپینی پاراستنی سنورەكان ئەركی هەمومانە ڕاگەیاندووە و تا 8 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان دەتوانن كۆمەك هاوكاریەكانیان بگەیەننە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.