فه‌رمانبه‌رەكانی له‌ عێراق كێشایه‌وه‌

زیا جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی كۆمپانیای نه‌وتی باشووری عێراق ڕایگه‌یاند، كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی و كۆمپانیای بی پی سه‌دا بیستی فه‌رمانبه‌رانی له‌ عێراق كێشایه‌وه‌ كه‌ به‌غدا به‌ په‌یامێكی باشی نازانێت.
جه‌عفه‌ر گوتیشی، كۆمانیاكانی (ئینی ، سلومبه‌رگر ، وۆزه‌رفۆرد ، بیكه‌ر هیۆز) پلانیان نییه‌ فه‌رمانبه‌رانیان بكێشنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ چه‌كدارانی داعش چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كۆنتڕۆڵ كرد، ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باشووری عێراق به‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند، كێشانه‌وه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیاكان، نامه‌یه‌كی ڕازیكه‌ر نییه‌ بۆ حكوومه‌تی عێراق.