ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، تاڵانكردنی پاره‌ی عێراق له بانكه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر ئایندهی عێراق دروست ده‌كات و ده‌شڵێت، پاره‌یه‌كی زۆری هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا گلدراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی عێراق مه‌حما خه‌لیل بۆ سایتی (كه‌ی دی پی ئینفۆ) گوتی، تاڵانكردنی پاره‌ی بانكه‌كانی موسڵ گورز له جووڵه‌ی ئابووری عێراق ده‌دات و گه‌روه‌ترین زیان له پاره‌ی عێراقی ده‌دات، چونكه به دزین و تاڵانكردنی هه‌ر بانكێك زیان له به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری وڵات ده‌دات، ئێستاش نازانرێت ئه‌و بڕه‌پاره زۆره كه له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، به‌چی ده‌درێت و چۆن خه‌رج ده‌كرێت، له كاتێكدا مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌شێكی دیكه‌ی بانكه‌كانی عێراق هه‌یه به‌هۆی دۆخی ناجێگیری وڵاته‌وه، مه‌حما خه‌لیل ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پاره‌كانی كوردستان له به‌غدا شه‌ش ترلیۆن دیناری تێپه‌ڕاندووه كه ئه‌وه‌ش پاره‌یه‌كی زۆره.