لە شاری سلێمانی دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی حكومەت و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كۆبوونەوە بۆ چارەسەر كردنی دیاردەی سواڵ كردن كە لە ئیستادا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و بۆ ئەمەش بڕیاردرا كە هەوڵەكان چڕتر بكرێنەوە بۆ رێگری كردن و بنەبڕكردن و كەمكردنەوەی دیاردەكە.
سێ شەممە 17/6, لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی نوێ بۆ رێگری كردن لە دیاردەی سواڵكردن لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەپەیوەندارەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنیدا كۆبوویەوە و رایگەیاند كە دیاردەی سواڵكردن رۆژ لە دوای رۆژ لە روو لەزیادبوونە و سەرباری ئەوەی دیاردەیەكی ناشارستانیە هاوكات بووەتە هۆی سەرهەڵدانی چەندین كێشەی كۆمەڵایەتی و ئەمنی لە بەر ئەوە وەك حكومەت دەیانەوێت بنەبڕی دیاردەی سواڵكردن بكەن و و رێگە نەدرێت لە سەر شەقام و شوێنە گشتی و گەڕەكەكاندا سواڵ كردن بەردەوام بێت ,
سەبارەت بە چونییەتی بنەبركردنی دیاردەكەش ئاوات محەمەد رایگەیاند لە رێگەی لیژنەی تایبەتییەوە هەموو ئەو سواڵكەرانە دەست بەسەر دەكرین و كە لە شەقام و شوێنە گشتییەكاندا هاولاتیان بێزاردەكەن ، بە هەماهەنگی ئاسایشی سلێمانی و رێكخراوی CDO و چالاكییە مەدەنییەكان پەراوی لێكۆڵینەوەیان بۆ دەكرێت و مامەڵەی یاساییان لەگەڵ دەكرێت, ,و قائیمقامی سلێمانی دامەزراوە پەیوەندارەكان و لیژنەی تایبەت بە نەهێشتنی دیاردەی سواڵكردنی راسپارد كە هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە و بۆ رێگری كردن و نەهێشتنی دیاردەكە.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا ئاوات محەمەد ئەوەشی خستەروو لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆبوونەوە لەگەڵ رێكخراوی CDO و فەرمانگەی داواكاری گشتی و دادوەرەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكرێت بۆئەوەی بە هەماهەنگی هەموو لایەك لەرێگەی یاساوە چارەسەری ئەم دیاردیە بكرێت.