دوای ئەوەی بەدروشمی پاراستنی سنورەكانی هەرێمی كوردستانم ئەركی هەمومانە) رۆژی دو شەمە 16-6-2014 سەرۆك و ئەندامانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا كەمپینی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاریان راگەیاند .
لە پرێس كۆنفرانسەكەدا ئاماژە بەوەكرا ئامانج لە كەمپینەكە دابینكردنی خۆراك و پێداویستیەكانی هێزەكانی پێشمەرگەیە .
ئەمرۆش 18-6-2014 لە یەكەم رۆژی هەڵمەتی كۆكردنەوەی هاوكاریەكاندا ، لە بینای ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەستپێكرد كە دەكەوێتە شەقامی سالمی شاری سلێمانی- لەسەر پردی رەئوف بەگ- بەرامبەر مۆزەخانەی سلێمانی
هاوكات یەكەمین بارهەڵگر كە هاوكاریەكانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەڵگرتبو بەرەو سەنگەرەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەڕێكەوت .
ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ناوەراستی شەستەكان لە لەلایەن كۆمەڵێك بازرگانی شاری سلێمانییەوە دامەزراوە و جگە لە كار كردن بۆپێشخستنی بواری بازرگانی و پیشەسازی و ژێرخانی ئابوری بەگشتی ،لەپاڵ ئەوانەشدا لە زۆرێك لە بابەتە چارەنوسسازەكانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان،راو بۆچون و هەڵوێستی رون و دڵسۆزانەی نیشانداوە .
ئا- بەهێز عوسمان