بۆهێڵی‌ ئارامی‌ به‌خش، نه‌خۆشی‌ په‌ركه‌م چاره‌سه‌ر ده‌كات

توێژنه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ریتانی‌ نوێ‌ ئاشكرای‌ كرد، ده‌توانرێت له‌ ڕێگه‌ی‌ چاندنی‌ بۆهێڵێك له‌ خانه‌كانی‌ مێشكی‌ مرۆڤدا نه‌خۆشی‌ په‌ركه‌م چاره‌سه‌ر بكرێت، كه‌ له‌ ئێستادا له‌سه‌رتاسه‌ری‌ جیهان 50 ملیۆن كه‌س به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.
به‌پێی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌، به‌چاندنی‌ بۆهێڵی‌ (جینی‌) ئارامی‌ به‌خش له‌ خانه‌كانی‌ مێشكی‌ مرۆڤدا، ده‌توانرێت نه‌خۆشی‌ په‌ركه‌م چاره‌سه‌ربكرێت، كه‌ تا ئێستا نه‌توانراوه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ پێدانی‌ ده‌رمانه‌وه‌ چاره‌سه‌ربكرێت.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ سیانس ترانزله‌یشن مێدیسن دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و توێژه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ پراكتیكی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ڤایرۆسێكه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ بۆهێڵه‌یان له‌ژماره‌یه‌كی‌ كه‌می‌ خانه‌كانی‌ مێشكدا چاند.
یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی‌ ڕوبه‌ڕوی‌ پزیشكه‌كان ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌بێت ئه‌و جۆره‌ بۆهێڵه‌ بدرێت له‌به‌شێكی‌ ترشه‌ ناوكیه‌كانی‌ ناو خانه‌، كه‌ پێده‌چێت كاریگه‌ری‌ بۆسه‌ر بۆهێڵ‌كانی‌ تریش هه‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن به‌كارهێنانی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ش ئه‌گه‌ری‌ توشبوون به‌نه‌خۆشی‌ دیكه‌ی‌ لێده‌كرێت.
لای‌ خۆشیه‌وه‌ رۆبۆرت وایك، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ توێژه‌ره‌كان ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ڕێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ بۆهێڵه‌وه‌ به‌ته‌واوی‌ نه‌خۆشی‌ په‌ركه‌م چاره‌سه‌ربكرێت، یواشی‌ خواست ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌رێكی‌ بێ‌ كێشه‌ بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه‌.
له‌ ئێستادا 50 ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا به‌ده‌ست نه‌خۆشی‌ په‌ركه‌مه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها له‌ سه‌دا 30 یان سوود له‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمان ده‌بینن، هه‌ندێكیشیان له‌ڕێگه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌ ئه‌و به‌شه‌ی‌ مێشكیان لێده‌كرێته‌وه‌ كه‌ به‌رپرسه‌ له‌و نه‌خۆشیه‌، به‌شێكی‌ دیكه‌شیان به‌ لێدانی‌ ته‌زوووی‌ كاره‌با چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.