بەدروشمی پاراستنی سنورەكانی هەرێمی كوردستانم ئەركی هەمومانە) ئەمڕۆ دو شەمە 16-6-2014 سەرۆك و ئەندامانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا كەمپینی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاریان راگەیاند .
لە پرێس كۆنفرانسەكەدا ئاماژە بەوەكرا ئامانج لە كەمپینەكە دابینكردنی خۆراك و پێداویستیەكانی هێزەكانی پێشمەرگەیە
بڕیاریشە لە 18ی ئەم مانگەوە كە دەكاتە رۆژی چوارشەمە هەڵمەتی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكارییەكان، لە بینای ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەستپێدەكات كە دەكەوێتە شەقامی سالمی شاری سلێمانی- لەسەر پردی رەئوف بەگ- بەرامبەر مۆزەخانەی سلێمانی .
ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ناوەراستی شەستەكان لە لەلایەن كۆمەڵێك بازرگانی شاری سلێمانییەوە دامەزراوە و جگە لە كار كردن بۆپێشخستنی بواری بازرگانی و پیشەسازی و ژێرخانی ئابوری بەگشتی ،لەپاڵ ئەوانەشدا لە زۆرێك لە بابەتە چارەنوسسازەكانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان،راو بۆچون و هەڵوێستی رون و دڵسۆزانەی نیشانداوە .
