بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخی نانەواخانەكانی شاری سلێمانی و چۆنییەتی كاركردنیان و دیاریكردنی نرخی ئارد و نان، ئەمرۆ یەك شەمە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت بە ئامادەبونی نوێنەری چاودرێری بازرگانی سلێمانی و لیژنەی باڵا لەگەڵ ژمارەیەك لە خاوەنی نانەواخانەكانی شاری سلێمانی كۆبۆوە، لە كۆبوونەوەكەدا ئاوات محەمەد رایگەیاند لە رێگەی لیژنە هاوبەشەكانەوە چاودێری وردی نرخی ئارد و كێشی گونكەكان دەكرێت و بردنە دەرەوەی ئارد لە سنوری شاری سلێمانی قەدەغە دەكرێت ، هەر لە كۆبوونەوەكەدا نانەواكانی شاری سلێمانی ئامادەیی خۆیان دەربری كە لە كاتی پێویست دا بە بێ بەرامبەر نان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دابین بكەن و ئەم هەوڵوێستەش لە لایەن قائیمقامی سلێمانیەوە بەرزنرخێنرا و لە كۆتایدا سوپاسی هەستی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و دڵسۆزی نانەواكانی شاری سلێمانی كرد.