نرخی گەشتی ئاسمانی نێوان تورکیاو عێراق هەرزان دەکرێ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، گەشتەکانی ھێڵی ئاسمانی تورکیا بۆ شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێ و فراوانتریشی دەکا، هەروەها نرخی تکتی فڕۆکە کەم دەکاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، گەشتەکانی ھێڵی ئاسمانی تورکیا -THYبۆ شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێ و فراوانتریشی دەکا، هەروەها نرخی تکتی فڕۆکە کەم دەکاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا روونیکردەوە، گەشتەکانی ھێڵی ئاسمانیی بۆ شارەکانی بەغدا، بەسرە، نەجەف، سلێمانی و ھەولێر بەردەوام دەبێ و هەوڵ دەدەن کاتی گەشتکردن زیاتر بکەن.
بەپێی ئاماری ئەو وەزارەتە، نزیکەی ١٠ هەزار کەس کە خەڵکی تورکیان، ئێستا لە عێراق- بێجگە هەرێمی کوردستان- دەژین و بۆ پاراستنی گیانی ئەو خەڵکە، وەزارەتی دەرەوە رۆژانە زانیاریی لەسەر رووداو و پێشهاتەکانی عێراق بڵاو دەکاتەوە.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ١١٠ ھەزار کەسی خەڵکی تورکیا ئیقامەی پێدراوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە رەوشی ئەمنی عێراق بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە ھاووڵاتییەکانی خۆی لە عێراق کرد کە لە شارەکانی بەغدا، موسڵ، ئەنبار، کەرکوک، تکریت، دیالە ماونەتەوە، بە زووترین کات ئەو شوێنانە جێبھێلن. ھەروەھا ئەو کەسانەی بە نیازن گەشت بۆ ئەو شوێنانە بکەن، با گەشتەکانیان دوا بخەن.