سێیەم كەشتی نەوتی هەرێم لە بەندەری جیهانەوە بەڕێدەكرێت

وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ توركیا رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ واده‌ی‌ رۆیشتنی‌ سێیه‌م كه‌شتی‌ هه‌ڵگری‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ به‌ره‌و بازاڕه‌كانی‌ جیهان راگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی‌ فرۆشتنی‌.
تانه‌ر یڵدز به‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ راگه‌یاند سێیه‌م كه‌شتی‌ كه‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ هه‌ڵگرتووه‌ رۆژی‌ 22 حوزه‌یران به‌نده‌ری‌ جه‌یهانی‌ توركیا جێده‌هێڵێت به‌ره‌و بازاڕه‌كانی‌ جیهان.
هه‌روه‌ها وتی‌ كه‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت له‌هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ سه‌ره‌ڕای‌ نائارامییه‌كانی‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ عێراق.