هێرشەكانی داعش بۆ سەر چەند پارێزگایەكی عیراق، نرخی نەوتی لە بازاڕەكانی جیهان بەرزكردەوەو نرخی یەك بەرمیل نەوت 110 دۆلاری تێپەڕاند.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كە بەهۆی هێرشەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر چەند پارێزگایەكی عیراق، ترس لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانو هەناردەكردنی نەوتی عیراق دروست بووەو بەنزینیش لە عەمبارەكانی ئەمریكا بەڕێژەیەكی زۆر دابەزیووە، ئەوەش وایكردووە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرزببێتەوە,لەوڕوەشەوە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برنت 66 سەنت بەرزبۆتەوەو گەیشتۆتە 110 دۆلارو 18 سەنت، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكی 39 سەنت بەرزبۆتەوەو بە 104 دۆلارو 74 سەنت فرۆشراوە, ئەوەش لەكاتێكدایە كە وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: دامەزراوە سەرەكیەكانی هەناردەكردنی نەوت لە باشووری وڵات لە دۆخێكی ئەمنی زۆر باشدایەو لەئێستادا رۆژانە 2 ملیۆنو 600 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكرێت, ئەمڕۆش پەیمانگای نەوتی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كۆگاكانی بەنزین لە ئەمریكا تەنها 441 هەزار بەرمیل بەنزینی یەدەگی تێدا ماوە.