بەمەبەستی دەربڕینی پشتگیری بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كە ئێستا لە بەرەكانی جەنگدان بۆ رێگریكردن لە سنوربەزاندنی چەكدارانی داعش بۆ ناوچە كوردستانیەكان ،ئەمڕۆ 15-6-2014 ژمارەیەك لە صەرافەكانی بازاڕی شەوكەتی مەلا لە شاری سلێمانی هەستان بە كۆكردنەوەی پشتگیری دارایی بۆ دابینكردنی پێداویستیە خۆراكیەكانی هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگدا .
حەمید عەبدوڵا یەكێك لە رێكخەرانی چالاكیەكە بە سایتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی راگەیاند: چاكیەكانمان بۆ كۆكردنەوەی پشتگیر مادی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و هیواشیخواست هاوڵاتیانی ئاسایی و و سەرمایەدارانیش بە هەر شێوەیەك كە خۆیان دەیانەوێت هەڵوێست و پشتگیری خۆیان بۆ هێزەكانی پێرمەرگە دەربڕن .