له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وێنه‌یه‌كی نوێی گریمانه‌كراوی مۆبایلی “ئایفۆنی 6” بڵاوكرایه‌وه كه بڕیاره كۆمپانیای “ئه‌پڵ” بيخاته بازاڕه‌كانه‌وه.
سۆنی دیكسۆن كه گه‌نجێكی ئوسترالییە و به ناوبانگه به دزه‌كردن به وێنه‌ی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ، له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دو وێنه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت ئه‌مه وێنه‌ی ئه‌و دو مۆبایله‌یه كه بڕیاره بكه‌وێته بازاڕه‌وه.
وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كێك له مۆبایله‌كان ره‌نگی ئاڵتونی‌و ئه‌وی تر سپییه، پێشتریش راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایانكرد مۆبایلی ئایفۆنی نوێ كه “ئایفۆن 6″ه شاشه‌كه‌ی گه‌وره‌تره له‌و ئایفۆنانه‌ی كه ئێستا له بازاڕدان هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت پانییه‌كه‌ی بگاته (5.0) ئینچ.
تائێستا كۆمپانیای ئه‌پڵ واده‌ی خستنه‌ڕوی ئایفۆنی (6)ی دیارینه‌كردوه، بەڵام به‌شێوه‌ی گشتی ئه‌م كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه له چاره‌كی سێیه‌می هه‌مو ساڵیدا به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی ده‌خاته بازاڕه‌وه.