سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی قەدەغەكردنی، هاوردەكردنو بارودۆخی ئەمنیەوە، نرخی سەوزە لەبازاڕەكاندا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە.
سۆران عەبدولغەفور سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی ڕایگەیاند، بەمەبەستی زیاتر برەودان بەبەرهەمی خۆماڵی، لەسەرەتای ئەم مانگەوە هاوردەكردنی ژمارەیەك خۆراك بۆ هەرێمی كورستان ڕاگیرا، ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی نرخی ژمارەیەك سەوزەو میوە بەرزببنەوە.
ڕونیكردەوە، بارودۆخی ئەمنی بەشێك لەناوچەكانی عێراقیش، هۆكارن بۆ بەرزبونەوەی نرخی شتومەك لەبازاڕەكاندا، لیژنەكانیشیان لەهەوڵدان بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لەسەرجەم ئەو فرۆشیارانەدا بكەن كە نرخ بەرزدەكەنەوە، لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمیش گفتوگۆ دەكەن، بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست لەبەرامبەر بەرزبونەوەی نرخی سەوزەو میوە، بەتایبەت تەماتە بگرنە بەر.