لەمڕۆوە (15-6-2014) ڕێگە بەڕاوەماسی دەدرێت، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاوەماسی قەدەغەكرابو بەڵام لەمڕۆوە بەگوێرەی چەند مەرجێك هاوڵاتیان دەتوانن ڕاوەماسی بكەن.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی كشتوكاڵو سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ،ساڵانە بەهۆی وەرزی زاوزێی ماسی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاوەماسی قەدەغەدەكرێت، لەئەمساڵیشدا لە (15-3-2014) ڕاوكردنی ماسیان قەدەغەكردو تا ئەمڕۆ (15-6-2014) جارێكی دیكە ڕێگە بەهاوڵاتیان دەدرێت ڕاوەماسی بكەن”.
ئەو هاوڵاتیانەی كە ڕاوەماسی دەكەن بەكارهێنانی تۆڕی بچوكو بەكارهێنانی دەرمانو تەقەمەنی بۆ ڕاوەماسی قەدەغەیە، هاوكات ئەو كەسانەشی كاری ڕاوكردنی ماسی دەكەن پێویستە مۆڵەتیان هەبێت بەپێچەوانەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی دارستان سزای ئەو هاوڵاتیانە دەدەن، كە پێچەوانەی ئەو ڕێنماییانە كاری ڕاوەماسی دەكەن”.
هاوكات وەزارەتی كشتوكاڵو سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان داڕشتوە بۆ گەشەپێدانی بەرهەمی ماسی بۆ ئەو مەبەستەش لەڕێگەی وەزارەتی داراییەوە قەرزی كشتوكاڵی دراوەتە هاوڵاتیان بۆ دروستكردنی حەوزی ماسی، تا ئێستاش (324) پرۆژەی حەوزی ماسی لەهەرێمی كوردستان دروستكراون.