وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند ڕۆژی دوو شه‌ممه ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 2014/6/16 ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
ماوه‌ی 45 رۆژ تێده‌په‌ڕێت و تائێستا موچه‌ی مانگی ئایار به‌سه‌ر زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمدا دابه‌شنه‌كراوه .
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ده‌ستیكرد به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئایاری ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، به‌ڵام تائێستا هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته‌كان موچه‌یان پێنه‌دراوه.