كارناسانی بواری نه‌خۆشییه لووییه‌كان، له‌و بڕوایه‌دان، گرانی نرخی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه، هه‌ژاره‌كانی به چۆكدا هێناوه و ناكرێت جیهان چاوپۆشی له مه‌رگی ئه‌و هه‌ژارانه بكات، كه ناتوانن چاره‌سه‌ری پێویست بكڕن و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن، شێرپه‌نجه جیاوازی له نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌نددا ده‌كات.
دكتۆر ریتچار باتچور به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ده‌رمانی شێرپه‌نجه له له فه‌رمانگه‌ی دا‌و و ده‌رمانی ئه‌مریكایی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكایی بۆ چاره‌سه‌ری كلینیكیی نه‌خۆشییه لوییه‌كانی شیكاگۆ باسی له گرانی نرخی دا‌و ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی كرد.
ئه‌و وتی: “به‌هۆی گرانی نرخی دا‌و و ده‌رمانه‌وه، هه‌ژاره‌كان تا دێت زیاتر ده‌بنه نێچیری مه‌رگ به ده‌ست شێرپه‌نجه‌وه و به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ناتوانن دا‌و و ده‌رمانی پێویست بكڕن، شێرپه‌نجه له یه‌خه‌یان نابێته‌وه نا نه‌یانخاته گۆڕه‌وه”.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، دكتۆر ئه‌زكیال ئیمانۆیل داڕێژه‌ری یاسای چاودێری ته‌ندروستی له ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما رایگه‌یاند، ئۆباما ناتوانێت چاوپۆشی له مه‌سه‌له‌ی گرانی نرخی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه بكات.
ئه‌و وتیشی: “ئێستا له ئه‌مریكا داهاتی خێزانی ئه‌مریكایی ناوه‌نده ژماره‌ی 52 هه‌زار دۆلاره و ئه‌مه‌ش له ئاستی وه‌رگرتنی دا‌و و ده‌رمانی نه‌خۆشییه‌كه نییه”.
به گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه له باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان داهاتی خێزان و چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه ده‌ركه‌وتووه، 32 جۆری شێرپه‌نجه په‌یوه‌ندییان به ره‌وشی ئابووری خێزانه‌وه هه‌یه و 14 جۆریشیان له‌ناو ئه‌وانه‌دا باوون كه ئاستی گوزه‌رانیان خراپه و داهاتییان نزمه و 18 جۆره‌كه‌ی دیكه‌ش له نێو ئه‌وانه‌دا باوون كه داهاتیان زۆره.
توێژینه‌وه‌كه گۆڤاری كانسه‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه، هه‌ریه‌ك له شێرپه‌نجه‌كانی گه‌رووی منداڵدان، زێ، شه‌یلاگ و قوڕگ، جه‌رگ له‌و شوێنانه بڵاوه كه هه‌ژاری تێیاندا باڵاده‌سته.
پرۆفیسۆر كیڤن هنری نووسه‌ری توێژینه‌وه‌كه له‌و بڕوایه‌دایه، ئه‌و شێرپه‌نجانه‌ی په‌یوه‌ندییان به هه‌ژارییه‌وه هه‌یه سه‌رچاوه‌كه‌یان به‌كارهێنانی ده‌رمانی هه‌ڵه، جگه‌ره‌كێشان، به‌دخۆراكی، خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و ئه‌و جۆره شێرپه‌نجانه‌ن كه له رێگه‌ی سێكسه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه.