بۆرسه‌ی‌ هه‌ولێر بووه‌ ئه‌ندامی‌ یه‌كێتی‌ بۆرسه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌

بۆ یه‌كه‌م جار بازاری‌ هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه‌ داراییه‌كان  به‌شداری‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ یه‌كێتی‌ بۆرصه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ (AFE)كرد. ئه‌مه‌ش به‌نوێنه‌رایه‌تی‌ (عبدلله‌ ئه‌حمد عبدالرحیم) سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كارگێری‌ بازاڕی‌ هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه‌ داراییه‌كان و یاوه‌ری‌ (رعد زاهد) به‌رێوبه‌ری‌ جێ به‌جێكار، له‌به‌رواری‌ 4/6/2014 به‌شداری‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ یه‌كێتی‌ بورصه‌كانی‌ عه‌ره‌بیدا كرد.
كۆبونه‌وه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ ئه‌مساڵ به‌هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ل (Thomson Reuters) له‌شاری‌ دوبه‌ی‌ ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ ئه‌نجامدرا،له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا یه‌كێتی‌ بۆرسه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر ئه‌ندامبونی‌ بازاڕی‌ هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه‌ دارایییه‌كان له‌یه‌كێتی‌ بۆرسه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ (AFE) ئه‌نجامدا. به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی‌ بازاڕی‌ هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه‌ دارایییه‌كان.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، هه‌ڵبژاردنی‌ (ESX) بۆ ئه‌ندامبوون،ژماره‌ی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ ئیستای‌ ئه‌و یه‌كێتی‌ یه‌ كه‌(17) بۆرسه‌ ئه‌ندامن، ده‌گاته‌ (18) بۆرسه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌. ئه‌مه‌ سه‌ره‌رای‌ بنكه‌كانی‌ دانان (Depository Centers) ،كه‌بازاڕی‌ هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه‌ داراییه‌كان یه‌كێكه‌ له‌نوێترین بۆرسه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ كه‌پشكداری‌ له‌یه‌كێتی‌ یه‌كه‌دا ده‌كات.
عبدلله‌ ئه‌حمد سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كارگێری‌ بازاری‌ هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه‌ داراییه‌كان ده‌رباره‌ی‌ ئه‌ندامبونیان له‌ (AFE)دا وتی‌ “من یه‌كجار دڵخۆشم ده‌بینه‌ به‌شێك له‌یه‌كێتی‌ بۆرسه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌، ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی‌ زۆر گرینگه‌ بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌. ئه‌مه‌ پاڵده‌رێكه‌ بۆ پێشخستنی‌ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی‌ یاساو رێساكانی‌ كه‌خزمه‌ت به‌بۆرسه‌كان ده‌كات بۆ پێدانی‌ روونی‌ یه‌كی‌ زیاتر له‌(سیوله‌)بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان”.
ئه‌م،ئه‌م ئه‌ندامبوونه‌ له‌و یه‌كێتی‌ ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ (ESX) بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ شاره‌زایی له‌رێ ی‌ كۆنفرانس و راهێنان و ۆركشۆب بۆ ئه‌ندامانی‌ بۆرسه‌و ده‌ركردنی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ بازاڕ (Market Studies) هه‌روه‌ها پێدانی‌ توێژینه‌وه‌كان وئاماره‌كان.
یه‌كێتی‌ بۆرسه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ (AFE) چی‌ یه‌:
یه‌كێتی‌ بۆرسه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌مانگی‌ (6)ی‌ سالی‌ 1978 دامه‌زرا بۆئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ ده‌زگایه‌كی‌ رێنماییكردن بۆ بۆرصه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌.ئه‌میش به‌پێشنیاری‌ كۆنفرانسی‌ بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ دامه‌زرا، كه‌له‌ژێر چاودێری‌ ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ زانكۆی‌ ووڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان له‌شانشینی‌ هاشمی‌ ئوردنی‌.
بازاری‌ هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه‌ داراییه‌كان (ESX) چی‌ یه‌:
بازاڕی‌ هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه‌ داراییه‌كان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ته‌ به‌پاڵپشتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان،كه‌ كوردستان ده‌كاته‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنان له‌عێراقدا هانی‌ كۆمپانیاكان ده‌دات گه‌شه‌ به‌خۆیان بده‌ن،(ESX) وه‌كو كۆمپانیایه‌ێكی‌ پشكدار دامه‌زرا له‌گه‌ڵ خاوه‌ندارێتی‌ پشك له‌یه‌كه‌م رۆژیدا كه‌پشكی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ خاوه‌ندارێتی‌ بۆ كه‌رتی‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌رێته‌وه‌،هه‌روه‌ها ESX سه‌رمایه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌تایی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌كاته‌ زیاتر له‌(8 ملیون دۆلار) وه‌ به‌به‌شداری‌ (58) خاوه‌ن پشك پێك دێت كه‌كۆمپانیای‌ به‌ناوبانگن له‌گه‌ڵ ده‌زگای‌ دارایی و ژووره‌ بازرگانی‌ یه‌كانی‌ كوردستان و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی‌ تردا.
 بازاڕی‌ هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه‌ داراییه‌كان ESX   له‌لایه‌ن لێژنه‌ی‌ حه‌وكه‌مه‌ كه‌بریتی‌ یه‌ له‌(7)ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كارگێری‌ جیا جیا سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت.
ESX بازارێكی‌ هاوچه‌رخه‌ شان به‌شان له‌گه‌ڵ یاسا و رێنماییه‌كان و ده‌زگاكان و ته‌كنه‌لۆجیا و زانیاری‌ یه‌كان ده‌روات،وه‌ كار له‌گه‌ل بازاڕه‌كانی‌ پێشكه‌وتوو له‌هه‌رێم ده‌كات،هه‌روه‌ها ئه‌م بازاره‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر چه‌تری‌ چاودێری‌ و تایبه‌تمه‌ندی‌ ده‌زگای‌ كاغه‌زه‌ داراییه‌كانی‌ عێراقی‌ ISC ،وه‌ لیژنه‌ی‌ حه‌وكه‌مه‌ی‌ كوردستان KGC .
 
nrt