پارە نەیهێشت شو بكات

كچێكی‌ سعودی‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ سی‌ ساڵانه‌، ناچاره‌ نزیكه‌ی‌ نیو ملیۆن ریالی‌ سعودی‌ بدات بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ بكات.
ژیانی‌ ئه‌و كچه‌ كه‌ له‌شاری‌ جده‌ نیشته‌جێ یه‌ له‌و كاته‌وه‌ به‌ره‌و دژراوی‌ رۆیشت كه‌ باوكی‌ كۆچی‌ دوایی كرد و مامی‌ گرتیه‌ خۆی‌ و به‌خێویكرد كه‌ ئه‌وكات ته‌مه‌نی‌ 20 ساڵان بوو.
ئه‌و كچه‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكدا كه‌سانێكی‌ زۆر ویستویانه‌ هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام مامی‌ سه‌رجه‌م داواكاره‌كانی‌ ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام بووه‌ تا ته‌مه‌نی‌ كچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ سی ساڵان.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كچه‌ هه‌ستده‌كات خه‌ریكه‌ ته‌مه‌نی‌ شوكردنی‌ به‌ره‌و ئاوابوون ده‌ڕوات، پرسیاری‌ هۆكاری‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ داواكاره‌كانی‌ له‌مامی‌ ده‌كات، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌ی‌ مامی‌ توشی‌ شۆكی‌ كرد كاتێك مامی‌ پێی راگه‌یاند “ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر هیچ داواكارێكت ناده‌م هه‌تا سازش له‌سه‌ر ئه‌و میراته‌ نه‌كه‌یت كه‌ له‌باوكته‌وه‌ بۆت به‌جێماوه‌”، كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ نیو ملیۆن ریال تێپه‌ڕناكات كه‌ ده‌كاته‌ 133300.0000 دۆلار.
به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كچه‌كه‌ راوێژی‌ به‌چه‌ندین راوێژكاری‌ یاسایی كردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كه‌ی‌، به‌وته‌ی‌ یه‌كێك له‌ پارێزه‌كانی‌، كچه‌كه‌ سازش ده‌كات له‌سه‌ر ته‌واوی‌ به‌شه‌ میراته‌كه‌ی‌ له‌پێناو رازیبونی‌ مامی‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ پڕۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌.