لەگەڵ ئەوەى لە ئێستادا هاووڵاتیان بەشێوەیەکى زۆر ڕویان لە وێستگەکانى بەنزینکردووە و قەڵەباڵغى دروستبووە و مەترسى لاى هاووڵاتیان دروستکردووە بەڵام بەڕێوەبەرى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتیەکان ڕاى دەگەیەنێت کێشەى بەنزینمان نیە.
لە لێدوانێکدا بۆ سایتى زور جەمال عەلى بەڕێوەبەرى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتیەکان لە سلێمانى وتى” ئێمە تا ئێستا قەیرانى سوتەمەنیمان یە و بڕى سوتەمەنى پێویستمان لە بەردەستدایە نرخەکەسى جێگیرە و هەر 500 دینارە و سەرجەم وێستگەکانى بەنزینیش تەواوى بڕى خۆیان بۆچووە کە ڕۆژانە بۆیان دابینکراوە”
سەبارەت بەو شەڕەى ناوچەکانى عێراقى گرتۆتەوە و مەترسى لەسەر بەنزین وتى”ئەو پشکەى لە بەغداوە دابیندەکرێت بۆمان زۆرکەمە زۆرترین پشکى بەنزین لە هەرێمدابندەکرێت بۆیە کێشەى سوتەمەنیمان نیە”
لەچەند وێستگەیەکى فرۆشتنى بانزیندا فرۆشیارانى ئەوەیان رادەگەیاند” ئەم قەڵەباڵغیەى هاووڵاتیان سودێکى زۆرى بۆ یان هەیە چونکە بەشێوەیەکى باش بانزین دەفرۆشین کە لەڕۆژانى پێشتردا وانەبووە بەڵام ئێستا چەندین کەس دێن بەدەبە و بە بەرمیل بانزین دەکڕن ئێمەش دەیفرۆشین و بانزینمان زۆرە و ڕۆژانە بۆمان دابیندەکرێت و کەمى نەکردووە”.
بەهۆى ئەوشەڕەى لە شارەکانى عێراق ڕویانداوە هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان مەترسیان لەوە هەیە کە ڕێژەى بانزین کەمبێتەوە بۆیە بە شێوەیەکى قەڵەباڵغى ڕودەکەنە وێستگەکانى بانزین.
ز.ر