كۆمپانیایه‌كی‌ روسی نەوتەكەی هەرێمی كڕی

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، كۆمپانیایه‌كی‌ روسی‌ به‌ناوی‌ كۆمپانیای رووسنه‌فت، له‌ پاڵێوگه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی، بارێك نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی كڕیوه‌.
پێشتر حكومه‌تی به‌غدا به‌ ره‌سمی كۆمپانیای ئۆ ئێم ڤی نه‌مسایی خسته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌، تاكه‌ كۆمپانیای ئه‌وروپایی بوو، كه‌ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی كڕی بوو.
له‌ئێستادا ژماره‌ی‌ كڕیاره‌كانی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم له‌زیادبوندان و كێشه‌و ئاڵۆزیه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غداش له‌سه‌ر فرۆشتنی‌ ئه‌و نه‌وته‌ به‌رده‌وامه‌.