چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی شانشینی ئوردنیشی گرتووه‌ته‌وه‌و ئه‌مجاره‌یان كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان هوتاف بۆ رووخاندنی مه‌لیك بڵێنه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هه‌ینی رابردوو ئوردن گه‌رمترین خۆپیشاندانی به‌خۆوه بینی‌و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراواندا به‌ناوی “هه‌ینیی تووڕه‌یی”، ئوردنییه‌كان له شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك عه‌ممانی پایته‌خت و زه‌رقا‌و سه‌رتاسه‌ری شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته داوای رووخانی پاشایان كرد و دروشمی “گه‌ل رووخانی رژێمی ده‌وێت”و “بڕوخێ پاشا” و “بڕۆ .. بڕۆ” و چه‌ندین دروشمیان دژی شا عه‌بدوڵای پاشایان به‌رزكربووه‌وه.
له ناوچه‌ی (زیبان)ی سه‌ر به پارێزگای (مادبا)ی ئوردن كه سه‌رچاوه‌ی ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ئوردنه له ساڵی 2010، خۆپیشانده‌ره تووڕه‌كان بۆ سێیه‌م جار وێنه‌ی پادشای وڵاته‌كه‌یان سووتاند و له عه‌ممانی پایته‌ختیش خۆپیشانده‌ران به‌نیازبوون به‌ره‌و دیوانی شاهانه بڕۆن، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس رێگرییان لێ‌كردن و له چه‌ندین لاوه پێكدادان روویدا.
دوابه‌دوای بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئوردنه‌وه، كه سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیپێكرد، خۆپیشاندان له‌و وڵاته به‌رده‌وامه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان پێیانوایه كار وا بڕوات زه‌نگی به‌هاری عه‌ره‌بی له ئوردنیش لێبدرێت.