لە راپۆرتێكدا ماڵپەڕی ئینتەرناشناڵ تایمز داهاتی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام(داعش)ی ئاشكراكردو رایگەیاند: رێكخراوی داعش لە شاری موسڵ دەستیگرتوە بەسەر 500 ملیار دیناری عێراقیدا كە دەكاتە 429 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی.
ئەو ماڵپەڕە ئاشكراشیكردوە: بەدەستكەوتنی ئەو بڕە پارەیە لەئێستادا رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام(داعش) دەوڵەمەنترین رێكخراوی “تیرۆریستی”یە لەجیهاندا و لەو ڕوەوە پێش رێكخراوی قاعیدە كەوتوە.