ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه، به‌شێكی زۆر له به‌نزینخانه‌كانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی سلێمانی و هه‌ولێر رووبه‌ڕووی قه‌ره‌باڵغی بوونه‌وه ئه‌مه‌ش به‌هۆی كۆنتڕۆڵكردنی پارێزگای موسڵ و چه‌ند قه‌زاو ناحیه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری له لایه‌ن داعشه‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرا ببێته‌هۆی دروستبوونی قه‌یرانی سووته‌مه‌نی و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌نزینی لێده‌كرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا هیچ گرفێتێك له دابینكردنی به‌نزین بۆ به‌نزینخانه‌كانی شاری سلێمانیدا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه زیاتر درێژه بكێشێت ره‌نگه سه‌رچاوه‌ی هاتنی به‌شێك له سووته‌مه‌نی كه‌م ببێته‌وه.
جه‌مال عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی سلێمانی به خه‌ندانی راگه‌یاند: تا ئێستا هیچ گرفێتێك له دابینكردنی به‌نزین بۆ به‌نزینخانه‌كانی شاری سلێمانی دروست نه‌بووه و سه‌رجه‌م به‌نزینخانه‌كان به‌شه سوته‌مه‌نی پێویستیان هاوشێوه‌ی رۆژانی پێشوو پێگه‌یشتووه.
وتیشی: “ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه درێژه بكێشێت، ره‌نگه سه‌رچاوه‌ی هه‌ندێك هاتنی سووته‌مه‌نی بۆ هه‌رێم كه‌م ببێته‌وه، به‌تایبه‌تی بێجی، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كی وای نابێت”.