له پارێزگای ئه‌سیوت-ی میسر و له رووداوێكی هاتووچۆدا، 40 منداڵ له پاسی قوتابخانه‌كه‌یاندا گیانیان له‌ده‌ستدا و 13ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی بی بی سی، له پارێزگای ئه‌سیوت-ی میسر شه‌مه‌نده‌فه‌رێك خۆی كێشاوه به پاسێكی تایبه‌تی قوتابخانه‌یه‌كدا و وه‌ك شایته‌حاڵانی رووداوه‌كه ده‌یگێڕنه‌وه، پاسه‌كه به‌ته‌واوی كه‌وتووه‌ته ژێر شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌وه‌و 43 منداڵ كه به‌رێگه‌وه‌بوون بۆ قوتابخانه، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 13ی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌ر دوای رووداوه‌كه، محه‌مه‌د ره‌شاد-ی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی میسر به‌رپرسیارێتی ته‌واوی ئه‌و رووداوه‌ی خسته‌ئه‌ستۆی خۆی و ده‌سته‌به‌جێ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسریش هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیران‌و و وه‌زیری به‌رگری و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی راسپارد لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له‌و رووداوه بكه‌ن و ئه‌وانه سزا بده‌ن كه كه‌مته‌رخه‌میان نواندووه.