ناوبەناو گۆرانكاری لە كەشوهەوای هەرێمی كوردستاندا رودەدات و ئەو گۆرانكاریانەش سود و زیانی خۆیان هەیە،بۆ نمومە كاتێك خۆڵبارین رودەدات چەندین هاوڵاتی بەهۆی بونی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدانەوە رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێن بەڵام لەلایەكی ترەوە و لەروی ئابوریەوە دەبێتە بازاڕ بۆ غەسلەكانی ئۆتۆمبێل و دەمامك فرۆشەكان.
ساری رەفیق تەمەن 25 ساڵ لە بازاڕی شاری سلێمانیدا دوكانی هەیە و دەڵێت لەكاتی خۆڵباریندا خواست لەسەر دەمامك زیاد دەكات
ساری دەشڵێت لەو رۆژانەدا كە خۆڵبارین رودەدات دەمامكێكی زۆر دەهێنێت و سەرجەمیشیان دەفرۆشرێن.
شەماڵ ئیحسان تەمەن 28 ساڵیش لەیەكێك لە غەسلەكانی شاری سلێمانیدا كاردەكات، ئەو باس لەوەدەكات كە لەكاتی خۆڵباریندا بازاڕیان گەرمدەبێت و لە بەیانی تا ئێوارە بەردەوامدەبن لە كاركردن و ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەش كە لەو رۆژەدا دەهێنرێن بۆ شۆردن بەڕێژەیەكی بەرچاو زیاترە لە رۆژانی ئاسایی .
ئا- بەهێز عوسمان