لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر ئامێری صین-ی هاتونەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستانەوە كە بە نرخێكی هەرزان دەفرۆشرێن و تەنها بۆ یاری كردن وەك یاریەكانی ناو ئامێرەكانی گالاكسیو ئایپادو ئێكس بۆكسو پلەیستەیشن ،بەهۆی هەرزانیەكەشیەوە بەشێك لە هاوڵاتیان ئەو ئامێرانە بۆ منداڵان دەكڕن .
سەریاس فاتیح یەكێكە لەو كەسانەی كاری فرۆشتنی ئایپاد دەكات بەڵام ئەو ئایپادەی ئەو دەیفرۆشێت تەنها یارییە ئەلكترۆنیەكانی تێدایە و دەشڵێت كڕیارێكی زۆری هەیە چونكە بە ناوی ئایپادەوە منداڵانی پێ رازی دەكرێت.
ئا- بەهێز عوسمان