پڕۆژه‌یه‌ك بۆ رێكخستنی كۆمپانیا و رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان ده‌درێته‌ په‌رله‌مان

ئه‌مڕۆ
دووشه‌ممه‌ 9ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2014، له‌ ژووری‌ بارزگانی‌ سلێمانی‌ به‌ ئامادەبونی
یا
سین رەحیم فەرەج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و وکەمال سەعید‌ کۆی و عەتا حاجی
رەجەب و ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان و كۆمپانیاكانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت، به‌مه‌به‌ستی‌
ئاماده‌كردنی‌ پڕۆژه‌یاسایەک، دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆیان ئه‌نجامدا، وابڕیاره‌ له‌ئاینده‌یه‌كی‌
نزیكدا كۆنفرانێسك له‌ شاری‌ هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت و دواتر ئه‌نجامی‌ كۆنفرانسه‌كه‌
ده‌كرێت به‌پڕۆژه‌یه‌ سایه‌ك و ده‌درێت به‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆئه‌وه‌ی‌ په‌سه‌ند
بكرێت.

د.ره‌عد ره‌فعه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پڕۆژه‌ی‌ به‌رپرسیارێتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كۆمپانیاكانی‌
كه‌رتی‌ تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند” ئه‌م پڕۆژیه‌ بریتیه‌ له‌
قۆناغی‌ دووه‌می‌ پڕۆژه‌ی‌ به‌رپرسیارێتی‌ كۆمپانیاكانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت، كه‌له‌ ساڵی‌
2013، قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگدا به‌چه‌ند خول و كۆنفرانسێك كۆتایی‌
هات”.

وتیشی‌
“بڕیاره‌ له‌مساڵدا له‌ ڕێگه‌ی‌ چه‌ند گفتوگۆیه‌كی‌ كراوه‌ په‌یمانامه‌ی‌ هاوبه‌ش
ئاماده‌بكرێت و له‌كۆنفرانسی‌ دووه‌می‌ هه‌رێمایه‌تی‌ په‌سه‌ند بكرێت”.

د.ره‌عد ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌یان به‌مه‌به‌ستی‌ هاوكاری‌ كردنی‌
كۆمپانیاكانه‌ بۆ ئاشنابوون به‌ بنه‌ماكانی‌ ژینگه‌پارێزی‌، مافی‌ به‌كاربه‌ر، مافی‌
كرێكاران، یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كرێكاران،
هه‌روه‌ها باشتركردنی‌ كاری‌ ژینگه‌یی‌ كاری‌ كۆمپانیاكان”.

ئاماژه‌ی‌
به‌وه‌شكرد كه‌، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ یاسایه‌ تایبه‌ته‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ كۆمپانیا و رێكخراوه‌
ناحكومیه‌كان بزانن ماف و ده‌سته‌كه‌وتیان به‌رامبه‌ر به‌حكومه‌ت چیه”‌.

لای خۆشیەوە یاسین رەحیم فەرەج ئاماژەی بەوەدا پێویستە ئەم
هەنگاوە بەرەو پێشبڕوات و کاری باشتری بۆبریت ،وەک ژوری بازرگانیش ئیمە پشتیوانی
پرۆژەکە دەکەین و کاردەکەیب بۆزیاتر دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکە
.