سایلۆی سلێمانی.. 22 هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە

لەیەكی ئەم مانگەوە لەلایەن سایلۆكانی سلێمانی و كەلار و سیروان و سەیدسادقەوە دەستكراوە بە وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران و بڕیاریشە تا كۆتایی مانگی داهاتو بەردەوام بێت .
لە ئێستاشدا نزیكەی 22 هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە ئەمەش بەراورد بە ساڵی رابردو كە لەم كاتەدا تەنها 10 هەزار تەن وەرگیرابو  بەرهەمی گەنم روی لە زیادبون كردوە  .
بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی بە سایتی ژوری بازرگانی سلێمانی راگەیاند: گەنم بە سێ‌ پلە وەردەگیرێت و پلەی یەكەم تەنی بە 712 هەزار دینار و پلەی دوەم تەنی بە 682 هەزار دینار و پلەی سێیەمیش تەنی بە 572 هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگیرێت.
جەمال ئیسماعیل ئاشكراشیكرد: نەبونی گەنجینە و عەمبار بۆ هەڵگرتنی گەنم و  گواستنەوەی بۆ خواروی عێراق لە دیارترین ئەو گرفتانەن كە دێنە رێگەیان .
بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی وتیشی : چاوەڕوان دەكرێت لەمساڵدا 180 هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت ،پێشیوایە لە ئێستادا ئاستی بەرهەمی گەنمی هەرێمی كوردستان نزیكبۆتەوە  لەوەی  بتوانرێت پێداویستی ناخۆ دابین بكات.
 
 
ئا- بەهێز عوسمان