پێدانی ئۆتۆمبێلی تەكسی بە مامۆستایان راگیرا

دوای ئەوەی كۆمپانیای جیهان پرۆژەی دابەشكردنی ئۆتۆمبیلی جۆری ( توێتا كرۆلا صالون مۆدێل2013  رەنگی تەكسی) بە سەر مامۆستایان راگەیاند و راگەیاندنی پرۆژەكەش نارەزایی ژمارەیەكی زۆر لە خاوەن تەكسی و كۆمپانیاكانی فرۆشتنی ئۆتومبیلی لێكەوتەوە كۆمپانیای جیهانیش لە ئیستادا دابەشكردنی ئۆتۆمبیلی راگرتووە
بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشەیە پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ نوێنەرانی كۆمپانیای جیهان كۆبووە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانیش لە دیوانی قائیمقامییەت لەگەڵ نوێنەرانی كۆمپانیای جیهان مۆتۆرس كۆبۆوە و سەبارەت بە دابین كردنی ئۆتۆمبیل بۆ مامۆستایان ئاوات محەمەد رایگەیاند  لە 4/6 دابەشكردنی ئۆتۆمبیلی (جۆری تویتاكرۆلا صالۆن رەنگی تەكسی) راگیراوە و لە داهاتوودا كۆمپانیای جیهان مۆتۆرس  بە راوێژكاری و هەماهەنگی ئیدارەی سلێمانی دەست بە كارەكانی دەكاتەوە و ئۆتۆمبیلی تایبەت بۆ مامۆستایان دابین دەكات.