تامر حوسنی لە خزمەتی سەربازی رایکردووە

 سەرچاوەیەکی هەواڵی میسڕی بڵاویکردۆتەوە، کە لە سالی ٢٠٠٦ ئەستێرەی ئێستای هونەری میسڕ و وڵاتانی عەرەبی “تامر حوسنی” لە خزمەتی سەربازی رایکردووە.
سەرچاوەکە وێنەیەکی تامری لە پشت شیشی زیندان بڵاوکردۆتەوە دەڵێت “ئەمە وێنەی ئەو کاتەیە کە تامر بەهۆی راکردنی لە خزمەتی سەربازی دەستگیردەکرێت و دەخرێتە زیندانەوە”.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە دادگا سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەر تامر سەپاندووە، بەڵام دواتر سزاکە بۆ ٦ مانگ کەم کراوەتەوە.