30% مریشك هاوردە دەكرێت

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی دەڵێت بەهۆی پاراستنی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەریەكانی ناوخۆوە بڕیاردراوە 30%  هاوردەكردنی مریشك رێگەی پێبدرێت.
سۆران غەفور بە سایتی ژوری بازرگانی سلێمانی راگەیاند: هەرچەندە هاوردەكردنیان كەمكدۆتەوە بەڵام لە ئێستادا نرخی مریشكی زیندوی بەرهەمی  كێڵگە پەلەوەریە ناوخۆییەكان  2500 بۆ 3000 دینارە و نرخەكەی بەرزنەبۆتەوە.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاشكراشیكرد : ئەوان لەكاتی بڕیاردان لەسەر قەدەقەكردنی هاوردەكردنی بەرهەمەكاندا رەچاوی ئەو قەیرانە دراییە دەكەن كە لەئێستادا روبەروی هەرێمی كوردستان كردوە .
سۆران غەفور ئاماژەی بەوەشدا كە لە ئێستادا هاوڵاتیان زیاتر بایەخ بە گۆشتی سپی دەدەن .

 
 
ئا- بەهێز عوسمان