كار بۆ پاراستنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی ناوخۆ دەكرێت

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی بە سایتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  راگەیاند: بە بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ هەمو ساڵێك بە پێی وەرزی بەروبومە ناخۆییەكان هاوردەكردنی چەند بەروبومێكی كشتوكاڵی بۆ هەرێم قەدەغە دەكەن .
فەرەیدون عومەر رونیشیكردەوە، هۆكاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی بەروبومەكانی وڵاتانی دەرەوە بۆ هاندان و پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەكانە .
لەبارەی گرانی بەرهەمە ناوخۆییەكان لەچاو هاوردە كراوەكاندا بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد،راستە كە لەروی هەرزانی نرخەوە بەرهەمە ناوخۆییەكان ناتوانن ركابەری بەرهەمە هاوردە كراوەكان بكەن ،بەڵام هەركات هەستیان بە بەرزبونەوەی زیاد لە پێویستی نرخەكان كرد ئەو كات بڕیارێكی تایبەت لەو بارەیەوە دەردەكەین.
فەرەیدون عومەر وتیشی لە ئێستادا هاوردەكردنی خەیار قەدەغە كراوە و ساڵانەش بەپێی وەرزەكانیان هاوردەكردنی تەماتە و بامیە و لۆبیا و بیبەر شوتی قەدەغە دەكرێن.
ئا- بەهێز عوسمان