كونسوڵی میسر له‌هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، قه‌باره‌ی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان (70 بۆ 100) ملیۆن دۆلاردا بوه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه بۆ دوو ئه‌وه‌نده زیادبكرێت.
ماڵپه‌ڕی (حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) بڵاویكردۆتەوە، (سلێمان عوسمان) كونسوڵی گشتی میسر له‌هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژه‌و ڕێكه‌وتننامانه‌ی پێشتر پلانیان بۆ داڕێژراوه جێبه‌جێبكرێن، ئه‌وا له‌مساڵدا قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان میسر‌و هه‌رێمی كوردستان بۆ دوو ئه‌وه‌نده زیادبكات.
(سلێمان عوسمان) ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی ڕابردودا قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان وڵاتهكهییو هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان (70 بۆ 100) ملیۆن دۆلاردا بوه، له‌ئێستاشدا هه‌وڵی جدی هه‌یه بۆ به‌یاساییكردنی ههماههنگیو هاوكاری نێوان هه‌ردولا له‌بواره‌كانی پیشهسازیو بازرگانیدا، هاوكات له‌ماوه‌ی ڕابردودا، چه‌ندین گرێبه‌ستی تایبه‌ت به‌پرۆژه‌ی بازرگانی له‌نێوان ههرێمو میسردا واژۆكراون، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كهشو هه‌وای ئارام‌و سه‌قامگیری له‌هه‌رێم، هانی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی میسر ده‌دات، كه له‌هه‌فته‌یه‌كدا چوار گه‌شتی ئاسمانی له‌نێوان قاهیره‌و هه‌ولێردا ئه‌نجامبده‌ن.