ژورى بازرگانى هەوڵدەدات کەرتى کشتوکاڵى ئوکرانیا و کوردستان بەهێزبکات
لەووڵاتى ئۆکرانیا پێشانگایەکى تایبەت بە ئامێرى کشتوکاڵى کرایەوە کە تیایدا چەندین ووڵات بەشداریان تیادا کردبوو ژورى بازرگانى سلێمانیش میواندارى ئەو پێشانگا نێودەوڵەتیە کراد.
دلاوەر عەلی سۆفی کەریم بە سایتى ژورى بازرگانى ڕاگەیاند وەک ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى بەشداریمانکرد لە پێشانگاى کیفى نێودەوڵەتى ووڵاتى ئۆکرانیا تایبەت بە ئامێرەکانى کشتوکاڵ کە چەندەها ئامێرى پێشکەوتو لە بوارەکانى کشتوکاڵدا نمایشکران کە ئەو ئامێرانە لە ئێستادا پێویستیەکى گرنگى کوردستانن داواشمانکردووە هەوڵبدرێت ئەو کۆمپانیایانە لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکانى کوردستان و سلێمانى بەتایبەتى بەشداربن تا جوتیارانى کوردستان بەم ئامێرانە بەشداربن.
ئەندامەکەى ژورى بازرگانى ئاماژەى بەوەشدا کە هەرێمى کوردستان زۆربەى ئەو ئامێرانەى پێویستە کە لەم پێشانگایەدا نمایشکران کە زۆربەى کۆمپانیاکان خۆشحاڵبون بەوەى بتوانن کەل و پەل و پێداویستیەکانیان بگەیەننە هەرێمى کوردستان و عێراق بۆزیاتر ئاشنابونى بەرهەمەکانیان بە جوتیایران.
وەفدەکەى ژورى بازرگانى سلێمانى پێک هاتون لە هەریەک لە ئەندامان دلاوەر عەلی سۆفی کەریم و بەختیار مەلا مەحمود و ئەحمەد کەلاری.
ز.ر