ژووری بازرگانی و پیشەسازی  هەرێمی کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان راگەیەندرا

ژووری بازرگانی و پیشەسازی  هەرێمی کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان راگەیەندرا 
 
ژووری بازرگانی و پیشەسازی  هەرێمی کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان  راگەیەندرا  و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش ئامادەیی خۆیان دەردەبڕن تا هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستان بکەن .
لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ڕێگا سەرۆکی  ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محمد ڕایگەیاند دروستکردنی ئەو ژوورە بازرگانییەی هەرێمی کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر پێشنییاری ئێمە بووە پیرۆزباییان لی دەکەین.
هەروەها ووتی  دوای دانیشتنمان لەگەڵیان فشار لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست دەکەین تا پڕۆتۆکۆڵی هاوبەش لە نێوان هەردوولاماندا واژۆۆ بکەین و وەک ووڵاتانی تورکیا و ئێران لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستانیش پەیوەندی بازرگانیمان هەبێت و هاوکارییان بکەین .
لەچەند رۆژی رابردودا هەریمی خۆبەریوەبەری کۆبانی لەگەل بازرگانان کۆبۆوە و بریاریاندا ژوری بازرگانی دروستبکەن.
 
ز.ر