لەسلێمانى زیاتر لە 15 شوێن داخراون 

لەسلێمانى زیاتر لە 15 شوێن داخراون 
لەبەرامبەر پابەند نەبون بەڕێنماى لیژنەکانى قائیم قامێتەوە لەشارى سلێمانى زیاتر لە 15 شوێن داخراون و بە بڕى زیاتر لە 10 ملیۆن غرامەى سەرپێچى کارانیشکراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکى قائیم قامێتى سلێمانیدا کەوێنەیەکى بۆژورى بازرگان نێردراوە تیایدا هەوەهاتووە”لیژنەهاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى بۆ بەرچاو ڕونى زیاترى هاوڵاتیان ئامارى کار و چالاکییەکان و هەروەها بڕى پارەى غەرامەکراوى مانگى 5 بۆ رایى گشتى بڵاودەکاتەوە”
ئاماژەى بەوەشداوە  لە 1-5 تا 31-5-2014 ، لە پێناو پاراستنى تەندروستى هاوڵاتیان و رێگرى کردن لە سەرپێچییەکان لیژنەکان (4065) شوێنیان بەسەرکردووەتەوە و بەووردى بەدواداچونیان کردووە بۆ جێبەجێ کردنى مەرج و رێنماییەکان و لە کۆى ئەو شوێنانەى کە بەسەرکراونەتەوە (271) شوێن بەهۆى وەک پێویست پابەند نەبونیان بە مەرج و رێنماییەکانەوە پسوڵەى سەرپێچیان بۆ کراوە و (16) شوێنیش بەهۆى جۆرى سەرپێچییەکانیانەوە بڕیارى داخستنیان دراوە و یەک شوێنیش رووبەڕووى دادگا کراوەتەوە.
لە بەشێکى ترى ئامارەکەدا ئەوە هاتووە لیژنەهاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى لەو مانگەدا 5 تۆن و 500 کیلۆ گرام خواردن و مەوادى بەسەرچوو زیان بەخش پاش دەست بەسەراگرتنى لەناو براوە  و هەروەها بڕى ئەو غەرامانەى کە لە ئەنجامى سەرپێچى شوێنەکان کراوە بڕى 10 ملیۆن و 735 هەزار دینارە و بەپێى یاساو رێنماییەکانیش ئەو پارەیە دەچێتە سەر داهاتى گشتى.
ز.ر