ژورى بازرگانى سلێمانى کاردەکات بۆ ناردنى بازرگانان بۆ ووڵاتى ئۆکرانیا
سەفیرى عێراقى لە ئۆکرانیا ڕەزامەندى دەربڕیوە بۆ هاوکارى کردنى بازرگانانى کوردستان و عێراق و بەستنى پەیوەندى لەگەڵ بازرگانانى ئوکرانیا.
لەدووەم ڕۆژى سەردانەکەیاندا ئەندامانى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى لەوڵاتى ئۆکرانیا چاویان بەسەفیرى عێراقى لەو ووڵاتە کەوت و ڕایانگەیاند کەپێویستە کار بۆئەوە بکرێت بازرگانانى کوردستان و عێراق کار ئاسانیان بۆ بکرێت بۆ هاتنیان بۆ ئەم ووڵاتە.
دلاوەر عەلی سۆفی کەریم بە سایتى ژورى بازرگانى ڕاگەیاند لەگەڵ شورش خالد سعد سەفیرى عێراق لە ئۆکرانیا دانیشتنیان ئەنجامداوە و داوایانکردووە هەوڵبدەن بۆ لەمەودوا هاتنى بازرگانانى کوردستان و عێراق بۆ ئۆکرانیا ئاسانبکرێت و پردى پەیوەندى بازرگانى لەنێوان هەردولادا زیاتر بەرەو پێش بچێت.
لاى خۆشیەوە شورش خالد سعد سەفیرى عێراق ڕەزامەندى دەربڕیوە کە بۆلەمەودوا هەوڵدەدەن لەگەڵ ژورەبازرگانیەکانی کوردستان و عێراق هەماهەنگى دروستبکەن و بازگانان بتوانن سەردانى ووڵاتى ئوکرانیابکەن.
وەفدەکەى ژورى بازرگانى سلێمانى پێک هاتون لە هەریەک لە ئەندامان دلاوەر عەلی سۆفی کەریم و بەختیار مەلا مەحمود و ئەحمەد کەلاری.
ز.ر