ئالان جەمال:ئەلبومێک بڵاودەکەمەوە

وا بڕیارە بەم نێزیکانە یەکەمین ئەلبومی هونەرمەندی لاو “ئالان جەمال” بەناوی “غەریب” بکەوێتە بازاڕاوە.
ئالان جەمال رایدەگەیەنێت “بەم نێزیکانە یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆم بەناوی “غەریب” بڵاودەکەمەوە”.
ئالان هیچ زانیارییەکی ئەوتۆی لە بارەی ژمارەی تڕاک و کاتی بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکەی بۆ ئێمە رەوانە نەکردووە، تەنیا ئاماژەی بەوەداوە کە بەم نێزیکانە بڵاودەکرێتەوە.
لە ماوەی رابردوو، ئالان جەمال لە رێگەی بڵاوکردنەوەی چەنگ گۆرانییەکی سنگل توانی خۆی بناسێنێت.
سەرچاوە: کوردمیلۆدی