ژورى بازرگانى سلێمانى بەشدارى کۆنفرانسێکى لە ئۆکرانیا کرد

بەمەبەستى بەشداریکردن لە کۆنفرانسى ژورى بازرگانى عێراقى و ئوکرانیا و هەرێمى کوردستان ئەندامانى ژورى بازرگانى سلێمانى بەشداریان کردوو ڕەوشى بەرەو پێشچونى بازرگانى و پیشەسازى و ئابوریان خستەڕوو.
لەوڵاتى ئۆکرانیان کۆنفرانسێکى بازرگانى بەڕێوەچوو کەتیایدا ژورى بازرگانى عێراقى و هەرێمى کوردستان تیایدا بەشداربون بەتایبەت ژوورى بازرگانى سلێمانى کە هەریەک لە ئەندامان دلاوەر عەلی سۆفی کەریم و بەختیار مەلا مەحمود و ئەحمەد کەلاری تیایدا بەشداربون.
لەوتەیەکدا کە لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەشیکرد دلاوەر عەلی سۆفی کەریم ڕاى گەیاند شارى سلێمانى یەکێکە لەشارە گەورەکانى هەرێمى کوردستان لەڕو دانیشتوان و فراوانیەوە کە بەشارى ڕۆشنبیرى ناسراوە و لەڕوى بازرگانى و پیشەسازیەوە لە ئاستیکى باش و بەرەو پێشچوندایە کە بەردەوام ووڵاتانى ئەوروپا دەیانەوێت پەیوەندى بازرگانى و پیشەسازى دروستکەن لەگەڵ بازرگانانى ناوچەکە بەهۆى ئەو ئاسایش و سەقامگیرەى هەیە.
داواشیکرد کە ووڵاتى ئۆکرانیا هەوڵبدات کاربکات بۆ ئەوەى بازرگانان و کۆمپانیاکانى وڵاتەکەیان هانبدەن سەردانى هەرێمى کوردستان بکەن و پەیوەندیە بازرگانیەکان برەو پێبدەن.
لە کۆنفرانسەکەدا شورش خالد سعد سەفیرى عێراق خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بەوەى کەوەفدێکى بازرگانى شارى سلێمانى بەو شێوەیە بەشداریان لەو کۆنفرانسەدا کردووە.
گلەى خۆشى نەشاردەوە لەوەى لەماوەى ڕابردودا هیچ کاتێک بازرگانانى هەرێمى کوردستان بەو شێوەیە بەشدارى کۆنفرانسەکان ناکەن ڕاشیگەیان ئەمەى دەبینێت کەژورى بازرگانى سلێمانى بەو شێوەیە بەشداریانکردووە زۆر دڵخۆشکەرە.
دلاوەر عەلی سۆفی کەریم ئاماژەى بەوەشدا ژوورى بازرگانى سلێمانى لە دامەزراندنییەوە تا ئێستا نزیکەى 50.000 هەزار بازرگان و 3500 کۆمپانیاو 3360 پڕۆژەى پیشەساز ئەندامێتیان لەم ژوورەدا هەیە، ژوورەکەمان خاوەنى بیناى پێشانگاى سلێمانى نێودەوڵەتییەو ساڵانە چەندین پێشانگای نێودەوڵەتى و هەرێمى دەکرێـتەوە  و بەسەدان کۆمپانیاى عربی و بیانى بەشداریتیادەکەن.
 
 
 
 
 
 
ز.ر