کۆنفرانسى بازرگانى سلێمانى تونسى بەڕێوەچوو

کۆنفرانسى بازرگانى سلێمانى تونسى بەڕێوەچوو
سەرۆکى ژورى بازرگانى ووڵاتى تونس و سەفیرى تونس لە عێراق لەشارى سلێمانى لەگەڵ ژورى بازرگانى سلێمانى کۆبونەوە کە چەندین بازرگان و وەبەرهێنى شارى سلێمانى و تونسى تیایدا بەشداربون قسەوگفتوگۆکرا لەسەر پەیوەندیە بازرگانیەکانى نێوان سلێمانى و ووڵاتى تونس.
لە وتەیەکدا سیروان محەمەد سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ڕاى گەیاند” ساڵى پار مانگى 6یەکەم هەنگاوو خاڵى دەستپێکردنى پەیوەندییەکانمانبەشاندێکى یەکێتى ژوورە بازرگانىء پیشەسازییەکانى هەرێمى کوردستاندەستپێکردوو سەردانى وڵاتى تونسمان کرد ، لە نزیکەوە چاومان بە بەپرسء سەرۆکى ژوورى بازرگانى تونس کەوت،(سوپاسى ئەو میواندارییەیان دەکەین)، پرتۆکۆلى هاوکاریمان واژۆکردو لە کۆبوونەوەکانماندا داوامان کرد کە هێڵى فڕۆکەوانى تونس کوردستان بکرێتەوە خۆش بەختانە ئەو داوایە جێ بەجێ کرا. ئەمڕۆش وەکء یەکەم گەشتى فڕۆکەوانى تونس هەولێر ئەم شاندە بەڕێزە گەیشتنە هەرێمى کوردستان.
تەواوى وتەکەى سەرۆکى ژورى بازرگانى سلێمانى:
بە ناوى ژوورى بازرگانىء پیشەسازى سلێمانى و ئەندامانى ئەنجومەنى کارگێڕى ژوورو بازرگانانء پیشەسازانى شارەکەمانەوە، بەخێرهاتنی جەنابى عبدالرزاق الفتناسىکونسوڵى گشتى تونس لە عێراقء سید منیر المۆخر سەرۆکى ژوورى بازرگانىء پیشەسازى تونس و شاندى هاوڕێیان دەکەین بۆ پایتەختى ڕۆشنبیرى کوردستان (شارى سلێمانى)
بەڕێزان…. ساڵى پار مانگى 6یەکەم هەنگاوو خاڵى دەستپێکردنى پەیوەندییەکانمانبەشاندێکى یەکێتى ژوورە بازرگانىء پیشەسازییەکانى هەرێمى کوردستاندەستپێکردوو سەردانى وڵاتى تونسمان کرد ، لە نزیکەوە چاومان بە بەپرسء سەرۆکى ژوورى بازرگانى تونس کەوت،(سوپاسى ئەو میواندارییەیان دەکەین)، پرتۆکۆلى هاوکاریمان واژۆکردو لە کۆبوونەوەکانماندا داوامان کرد کە هێڵى فڕۆکەوانى تونس کوردستان بکرێتەوە خۆش بەختانە ئەو داوایە جێ بەجێ کرا. ئەمڕۆش وەکء یەکەم گەشتى فڕۆکەوانى تونس هەولێر ئەم شاندە بەڕێزە گەیشتنە هەرێمى کوردستان.
بەڕێزان ژوورى بازرگانى سلێمانى لە دامەزراندنییەوە تا ئێستا نزیکەى 50.000 هەزار بازرگان و 3500 کۆمپانیاو 3360 پڕۆژەى پیشەساز ئەندامێتیان لەم ژوورەدا هەیە، ژوورەکەمان خاوەنى بیناى پێشانگاى سلێمانى نێودەوڵەتییەو ساڵانە چەندین پێشانگای نێودەوڵەتىء هەرێمى دەکرێـتەوەء بەسەدان کۆمپانیاى عربیء بیانى بەشداریتیادەکەن.
بەڕێزان بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونى پەیوەندییە بازرگانییەکانمان پێشنیاردەکەین:
1.لەبارى بارودۆخى ئەمنىء زۆرى هەلى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان بە وەبەرهێنەکانتان ئاشنا بکەن، تا بێنە کوردستانء کارى وەبەرهێنان ئەنجام بدەن. کە لە ئێستاشدا کوردستان بۆتە دەروازەیەک بەڕووى عێراقداو سەدان کۆمپانیاى بیانى گەورە لەم هەرێمەدا لقى کۆمپانیاکانیان کردۆتەوە سەرگەرمى وەبەرهێنان لە کوردستانء عێراقدا.
2.هانى وەبەرهێنء کۆمپانیا تونسیەکان بدەن بەژدارى لە پێشانگا  نێودەوڵەتیەکاندا بکەن کە لە هەرێمىء کوردستان دەکرێنەوە. وە ئێمە هاوکارى تەواویان دەکەین بۆ ئەو پێشانگایانەى کە لە شارەکەماندا دەکرێتەوە.
3.کاربکرێت بۆ کردنەوەى هێڵى فڕۆکەوانى تونس سلێمانى کە ئەمەش گەشە بە کارى گەشتیارىء بازرگانى دوولایەنە دەدات. 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
ز.ر