ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى هۆنگ كۆنگ گۆڕیان ده‌ستناكه‌وێت

زۆر كه‌س هه‌ن باوه‌ڕیان وایه‌ پاره‌ ده‌توانێت هه‌مو شتێك به‌ده‌ستبهێنێت، له‌ هۆنگ كۆنگ ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ راست نییه‌، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌ (40) ملیاردێری‌ تێدایه‌، به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان لەم شاره‌دا بۆ دوای‌ مردنیان گۆڕیان ده‌ستناكه‌وێت.
 
كۆتایی ساڵه‌كانی‌ حه‌فتای‌ سه‌ده‌ی‌ رابردو كه‌می‌ زه‌وی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هۆنگ كۆنگی‌ ناچاركرد بە دروستكردنی‌ گۆڕستانی‌ نوێ له‌ شاره‌كه‌ قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن‌و بڕیاریش ده‌رچو دوای‌ چه‌ند ساڵێك ئێسك‌و پروسكی‌ مردوه‌كان له‌ گۆڕه‌كان ده‌ربهێندرێت‌و بسوتێنرێت تاوه‌كو شوێن بۆ مردوه‌ نوێیه‌كان بكرێته‌وه‌.
ئه‌م سیاسه‌ته‌ نه‌یتوانی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ گۆڕه‌كان بكات له‌ شاره‌كه‌دا كه‌ ساڵانه‌ زیاتر له‌ (40) هه‌زار كه‌سی‌ تێدا ده‌مرێت.
هه‌ندێك كه‌س چانسیان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكی‌ نزیكیان بڕیاربدات گۆڕی‌ كه‌سێكی‌ خۆی‌ ده‌ربهێنێت‌و بیسوتێنێت چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌رگای‌ خستنه‌ڕوی‌ شوێنێكی‌ هه‌میشه‌یی به‌پێی‌ سیسته‌می‌ یانسیب ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ چه‌ند ساڵ جارێك روده‌دات.
تاكه‌ رێگه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ گۆڕ ئه‌وه‌یه‌ مردوه‌كه‌ یه‌كێك بێت له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌و كه‌نیسانه‌ی‌ كه‌ گۆڕستانیان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی‌ ده‌گمه‌نه‌‌و سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ش تێچونی‌ گۆڕه‌كه‌ له‌م گۆڕستانانه‌شدا ده‌گاته‌ (387هه‌زار دۆلار).
هوی‌ بۆنگ كووك، رێكخه‌ری‌ روفاته‌كان له‌ كۆمپانیای‌ هیونگ فوك ئه‌ندرتیكر ده‌ڵێت”له‌ هۆنگ كۆنگ خه‌ڵك ناتوانن گۆڕ بكڕن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پاره‌ی‌ هه‌مو دنیاشیان هه‌بێت”.
ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات”حكومه‌ت ته‌نیا ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر نییه‌ كه‌ شوێنی‌ نیشته‌جێبون بۆ خه‌ڵك دابین بكات به‌ڵكو ده‌بێت كێشه‌ی‌ مردوه‌كانیش چاره‌سه‌ربكات.
له‌ هۆنگ كۆنگ زیاتر له‌ (7 ملیۆن) كه‌س له‌سه‌ر (30%)ی‌ روبه‌ری‌ زه‌وی‌ ده‌ژین‌و دوای‌ (6) ساڵ حكومه‌ت هه‌ڵده‌سێت به‌ ده‌رهێنانی‌ ئیسكوپروسكی‌ مردوه‌كان‌و ده‌یانسوتێنێت‌و دواتر ده‌یانخاته‌ ناو گۆڕی‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌وه‌.
سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ سیاسه‌تی‌ له‌ گۆڕنان بوه‌ته‌هۆی‌ زیادبونی‌  میكرۆب كه‌ به‌هۆی‌ سوتانی‌ ته‌رمه‌كانه‌وه‌ دروستبده‌بێت بەڵام تائێستا ئه‌م شێوازه‌ به‌كارده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كه‌.