ئه‌نجێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له سیاسیه‌كی پارته‌كه‌ی خۆیه‌وه پێدەگات به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی له بهرنامهیەکدا بەناوی (كێ ملیۆنێك ده‌باته‌وه).
ڤۆڵڤانگ بوسباخ، سیاسییەکی سه‌ر به حیزبه‌که‌ی ئه‌نجێلا مێركلەو له‌کاتی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی (كێ ملیۆنێك ده‌باته‌وه) لە کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی ئەڵمانی، کاتێک پرسیاریان لێکردو پرسیاره‌كه‌ی نه‌زانی، هۆكاری یارمه‌تیده‌ری په‌یوه‌ندیكردنی به‌كارهێنا و ئەویش په‌یوه‌ندیكرد به مێركله‌وه.
پرسیاره‌که سه‌باره‌ت به ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵاتی پێش‌و بوه، که مێركل پێش یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردو ئه‌ڵمانیا، هاوڵاتی ئه‌وێ بوه.
وتەبێژی ته‌له‌فیزیۆنی (ئار تی ئێڵ)ی ئه‌ڵمانی، كه به‌رنامه‌ی (كێ ملیۆنێك ده‌باته‌وه) پێشكه‌ش ده‌كات، رایگه‌یاند: كاتێك ڤۆڵڤانگ دوایكرد په‌یوه‌ندی به مێركله‌وه بكات، له ته‌له‌فۆنی ئه‌و تهلهفزیۆنهوهوه په‌یوه‌ندی نه‌كرد، به‌ڵكو مۆبایله تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بەکارهێناو په‌یوه‌ندی پێوه‌كرد “بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌كه‌ی مێركل بۆ كه‌س ئاشكرابكات”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا مێركل وه‌ڵامیداوه‌ته‌وه، پێشکەشکارەکە رهتیكردەوه ئه‌وه ئاشكرابكات تا ئه‌و كاته‌ی به‌رنامه‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێت.