ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم ئاشكرای كرد له كۆتایی ئه‌مساڵدا ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم ده‌گاته پێنج ملیۆن و سێسه‌د و سی هه‌زار كه‌س، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، سه‌دا ٣,٣ی دانیشتوانی هه‌رێم هه‌ژارن و سه‌دا ٦,٥ یشیان بێكارن.
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ گومانیان له‌سه‌ر ئه‌و ژمارانه هه‌یه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه له‌باره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه كه گوایه كه‌متره له پێنج ملیۆن كه‌س، ده‌شڵێ به‌پێی پێشبینییه‌كانی ئه‌وان كه پشت ئه‌ستووره به دواین گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی گه‌مارۆسازی و ژماردن كه له‌ساڵی ٢٠٠٩ به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان پێنج ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌سن.
باس له‌وه‌ش ده‌كا له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا ئه‌و ژماره‌یه ده‌بێته پێنج ملیۆن و ٣٣٠ هه‌زار كه‌س، كه سه‌دا ٤٩یان مێ و سه‌دا ٥١ یشیان نێرن.
سیروان محه‌مه‌د ئاشكراشیكرد، رێژه‌ی گه‌شه‌كردنی ساڵانه‌ی دانیشتوان له هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم ده‌گاته سه‌دا ٢,٧ و پارێزگای دهۆك زۆرترین و پارێزگای سلێمانی كه‌مترین رێژه‌یان هه‌یه و هه‌ولێرش له نێوانیاندایه، به‌و پێیه ساڵانه ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ١٣٠ بۆ ١٥٠ هه‌زار كه‌س زیادده‌بن.
له‌باره‌ی ئه‌و ژمارانه‌شی له‌سه‌ر دانیشتوانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و به‌دیاریكراوی ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری عێراقه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه كه دانیشتوانی هه‌رێم زۆری جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژمارانه‌ی ده‌زگای ئاماری هه‌رێم بڵاویان ده‌كاته‌وه، سیروان محه‌مه‌د وتی: ژماره‌كانی هه‌ریه‌ك له ده‌زگای ناوه‌ندیی ئامار و وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراقیش له‌باره‌ی دانیشتوانه‌وه جیاوازن له‌یه‌كتر له‌كاتێكدا له‌یه‌ك حكومه‌تن، هۆكاری جیاوازیی ژماره‌كانی ئێمه و عێراق له‌باره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمه‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌وان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ٩/٤/٣٠٠٣ ده‌ڕۆن كه هه‌ندێ قه‌زا هه‌ن له‌سه‌ر هه‌رێمی حساب ناكه‌ن، له‌وانه قه‌زاكانی به‌رده‌ره‌ش و شێخان و ناحییه‌ی فایده و مه‌خمور، جگه له‌وه‌ش ئه‌وان هه‌ندێ هاوكێشه‌ی حسابی به‌كارده‌هێنن و كۆچ و كۆچی به‌رامبه‌ر حساب ناكه‌ن، ئێمه ئه‌وه‌شمان حساب كردووه كه له ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر له هه‌رێم نیشته‌جێ بوون”.
سیروان محه‌مه‌د ده‌چێته ورده‌كاریی ژمارهكانهوه و دانیشتوانی هه‌رێم شیده‌كاته‌وه به پشت به‌ستن به‌و زانیارییارییانهی له پرۆسه‌كانی ئامار ده‌ستیان كه‌وتووه، ئه‌و ده‌ڵێ سه‌دا ٦٠ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له ١٥ ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌یه و گه‌نجان پشكێكی زۆری ئه‌و رێژه‌یه پێكده‌هێنن و له ساڵانی داهاتوو زیاتر ده‌بێ. ته‌مه‌نی گه‌نج كه له هه‌رێمی كوردستان ١٥ بۆ ٢٤ ساڵه رێژه‌ی سه‌دا ٣٠ی كۆمه‌ڵگه پێكده‌هێنن.
له‌باره‌ی دابه‌شبوونی دانیشتوانی هه‌رێمیش له‌نێوان شار و گونده‌كاندا، سیروان محه‌مه‌د وتی: له هه‌رێمی كوردستان ٥٦٠٠ گوند هه‌یه، له‌كۆتایی ئه‌مساڵ پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره بۆ نوێكردنه‌وه‌ی داتاكان له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ینه‌وه، سه‌دا ٨٢ی دانیشتوانی هه‌رێم شارنشین و سه‌دا ١٨یشیان گوندنشینن.
له‌مه‌ڕ رێژه‌ی هه‌ژاری له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم گوتی: “دوایین هێڵ كه له‌رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌وه له‌ساڵی ٢٠١٢ له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجاممانداوه، ده‌ركه‌وتووه رێژه‌ی هه‌ژاری له هه‌رێم سه‌دا ٣,٥ه، رێژه‌كه له عێراقدا سه‌دا ١٩یه، له‌كاتێكدا له‌ساڵی ٢٠٠٧ رێژه‌ی هه‌ژاری له هه‌رێم سه‌دا ٤,٧ی كۆی دانیشتوان بوو.”
له‌باره‌ی دابه‌شبوونی هه‌ژاریش له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان وتی: له پارێزگای دهۆك سه‌دا ٥,٦، سلێمانی سه‌دا ٢ و هه‌ولێریش سه‌دا ٣,٥یه. ئه‌و ژمارانه له ساڵی ٢٠٠٧ به‌هه‌مان ریزبه‌ندی به‌مشێوه‌یه بوو، دهۆك سه‌دا ٩,٣، سلێمانی سه‌دا ٣,٣، هه‌ولێر سه‌دا ٣,٤بوو. پارێزگای دهۆك زۆرترین رێژه‌ی هه‌ژاریی دابه‌زاندوه له نێوان ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٢.
سیروان محه‌مه‌د بۆچوونیشی وابوو كه ئه‌و رێژه‌یه به گشتی له هه‌رێمی كوردستان كه‌مه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێمدا هاتووه.
ئاشكرایكرد كه ئه‌وان توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ته‌واوده‌بێ له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه راده‌ی هه‌ژارییان تێدا زۆره و توێژینه‌وه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێ.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم سیروان محه‌مه‌د له‌باره‌ی رێژه‌ی بێكاریی وتی: به‌پێی رووپێوێك كه له‌ساڵی ٢٠١٢ ئه‌نجاممان داوه، رێژه‌ی بێكاری له هه‌رێم سه‌دا ٧,٩ بووه، بۆ ساڵی ٢٠١٣ش راپۆرتێكمان له‌ته‌واوبووندایه كه له‌گه‌ڵ ده‌زگای ره‌ندی ئه‌مریكی تایبه‌ت به بێكاری له‌هه‌رێم ئه‌نجاممان داوه، پێشبینی ده‌كه‌ین له‌ساڵی ٢٠١٣ رێژه‌ی بێكاری سه‌دا ٦,٥ بێ، ئه‌و رێژه‌یه بۆ ٢٠١٤ش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه.