كۆمپانیای گشتی به‌بازاڕكردنی ده‌رمان و پێداویستیه پزیشكییه‌كان رایگه‌یاند په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه‌ی ئه‌مساڵ به‌ربه‌ستی بۆ هاورده‌كردنی 120 جۆر ده‌رمانی گرنگ دروستكردووه، كه یه‌كێكیان ده‌رمانی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و ده‌رمانی سڕكردنه كه بۆ كاری نه‌خۆشخانه‌كان گرنگ و سه‌ره‌كین.
له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی (سه‌باح)، ئه‌حمه‌د ساعدی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری دارایی و ئیداری و یاسایی كۆمپانیاكه ڕایگه‌یاند، دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2014 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه وایكردووه ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ كۆمپانیاكه‌یان ده‌بێت ته‌رخان بكرێت و بڕه‌كه‌ی 400 ملیۆن دۆلاره، بۆیان ته‌رخان ناكرێت، وتیشی له ئێستادا ته‌نها یه‌ك له‌سه‌ر دوانزده‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ كۆمپانیای گشتی به‌بازاڕكردنی ده‌رمان و پێداویستیه پزیشكییه‌كان ته‌رخانكراوه.
ساعدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گرێبه‌سته‌كانی ده‌رمان وه‌ك گرێبه‌ستی پرۆژه‌كان نیه و ده‌بێت هه‌مووی به‌یه‌كجار جێبه‌جێ بكرێت و ده‌شبێت ئه‌و كۆمپانیانه‌ی ده‌رمانه‌كان ڕاده‌ستی ئه‌وان ده‌كه‌ن پاره‌ی ده‌رمانه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی وه‌ربگرن، وتیشی كۆمپانیاكه‌یان ساڵانه زیاتر له 50 جۆر ده‌رمان بۆ نه‌خۆشییه‌كان شێرپه‌نجه دابین ده‌كات كه هه‌ندێكیان له بازاڕه‌كاندا زۆر كه‌من.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، عێراق ساڵانه پێویستی به ته‌رخانكردنی بڕی ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پیاویستیه پزیشكییه‌كان و ده‌رمان، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كارگه‌كانی ده‌رمان له‌عێراقدا ته‌نها 10% ی پێدوایستیه‌كان دابین ده‌كات.