ئەڵمانیەکان دەیانەوێت شوێنى کارکردنیان لە ئەو روپاوە بگوازنەوە بۆ کوردستان

ئەڵمانیەکان دەیانەوێت شوێنى کارکردنیان لە ئەو روپاوە بگوازنەوە بۆ کوردستان
بۆشارەزابون لە شێوازى کارى بازرگانى و پیشەسازى و وەبەرهێنان لە شارى سلێمانیدا وەفدێکى ئەڵمانى لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى ژورى بازرگانى کۆبونەوە و تیایدا ڕاینگەیاند کەئەوان دەیانەوێت برەو بەهەرێمى کوردستان بدەن بۆکارى زیاتر.
جێگرى سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى بەرلین و ڕێکخراوى هاوڕێیەتى عەرەبى ئەڵمانى بە سەر پەرشتى پرۆفیسۆر ڕاندۆڵف ڕۆدنکستۆنک ئەمڕۆ 2/6 لەشارى سلێمانى سەردانى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانیانکردوو تیایدا شاندە ئەڵمانیەکە کە پێکهاتبون لە ژمارەیەک لە خاوەن کارگە و پیشەساز شارەزایانى هونەرى و لەگەڵ سیروان محەمەد سەرۆکى ژورى بازرگانى و یاسین ڕەحیم جێگرى سەرۆکى ژور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ژور و خاوەن کۆمپانیاکانى شارى سلێمانى کۆبونەوە.
لەسەرەتادا سیروان محەمەد ڕاى گەیاند کە لەشارى سلێمانیدا خەڵکى زۆر ئاشنان  بووڵاتى ئەڵمانیا و هیواى خواست کە ئەمانیش گرنگى زیاتر بدەن بە کارى بازرگانى و وە بەرهێنان لەشارى سلێمانیدا بۆئەوەى بتواندرێت بەشێوەیەکى بەرفراوان شتومەک و کاڵا ئەڵمانیەکان بەدەست خەڵک بکەون.
لاى خۆشیەوە پرۆفیسۆر ڕاندۆڵف ڕۆدنکستۆنک ڕاى گەیاند کە ئەڵمانیان بەردەوام گرنگیداوە بەووڵاتە ئەوروپیەکان لەکارى بازرگانى و ئابوریدا هەربۆیە لەئێستادا کاردەکەین بۆئەوەى بتوانین ئاراستەى ئەو کارکردنە بگۆڕین بە ناوچەکانیتردا بەتایبەت هەرێمى کوردستان کە لە ئێستادا ئەم هەرێمە بەشێوەیەکى باش فراوەنەو  پێویستى بە کارى زیاترە.
شاندە ئەڵمانیەکە لەبوارى گازى سروشتى و پاکردنەوەى هەوا و هەندەسەى کارەبا و کانزا و بۆن و ڕاهێنانى پزیشکى و ئاو ئاوەڕ و هونەر و ڕاوێژى کۆمپانیاى و کەلوپەلى ئۆتۆمبێل پێک هاتبون. 
 
 
 
 
 
ز.ر