کۆتایی ئەمساڵ فێستیڤاڵی باشترین لاوی ساڵ سازدەکرێت

 وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەریمی کوردستان رایگەیاند، کە لە کۆتایی ئەمساڵ فێستیڤاڵی هەڵبژاردنی باشترین لاوی ساڵ ساز دەکرێت.
دکتۆر کاوە مەحموود  رایدەگەیەنێت “لە ئێستاوە وەرگرتنی cv بۆ هەڵسەنگاندنی باشترین لاوی ساڵ دەستی پێکردووەو تا ٥/١٢ ش بەردەوامی دەبێت”.
وتیشی “لە دوای وەرگرتنی هەموو سیڤییەکان، نزیکەی ١٠ رۆژمان پێویستە بۆ هەڵسەنگاندن و دوای ئەوە فێستیڤاڵەکە ئەنجام دەدرێت”.
“باشترین لاوی ساڵی ٢٠١٢ لە بوارەکانی “رۆژنامەنووسی، ئەدەب، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، وەرزشی، تەکنەلۆژیا، داهێنان، یەکەمی ئامادەیی” دەگرێتەوە” ئەمە بەپێی گوتەی وەزیری رۆشنبیری.
سەرچاوە : كوردمیلۆدی